9
به هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی “خه‌زه‌ر” له پارێزگای گیلان، به لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكار بێكار و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌ی ڕاگرتووه و له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه ٣٠٠ كارگه‌ری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكاران ده‌ڵێن: خاونكار هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی نه‌داوه و پێرسۆنێلی ئه‌و كارگه سه‌نعه‌تییه له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی، كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.