به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی “عه‌باس واحدیان شاهرودی“، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د، تێك چووه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
٢٧ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، عه‌باس واحدیان شاهڕوودی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ مانگ ئه‌شكه‌نجه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د كرا. ئه‌و چالاكه سنفییه له لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری“، “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، “تێكدانی بیروڕای گشتی” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی“، به ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له زیندان دا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی بووه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی مه‌شهه‌د ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.