ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “نه‌سرین ستوده” چالاكی مه‌ده‌نی، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له ماڵپه‌ڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گوساتنه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی بۆ كه‌رنتینه ڕاگه‌یاند،
“ڕه‌زا خه‌ندان” چالاكی مه‌ده‌نی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ تێپه‌ڕكردنی حه‌كمی ٦ ساڵ زیندان كه له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغی دژی نیزام“، به سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوو كاتێك “نیما خه‌ندان“، كوڕه‌كه‌ی بۆ دیتنی باوكی بۆ زیندانی ئێڤین ڕۆیشتبوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درابوو. “نه‌سرین ستووده” هاوژینی ڕه‌زا خه‌ندان، به توندی ئه‌م كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بوو.