7
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندان، سێ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، له كاتی كاركردندا به سه‌ختی بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی سێ كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، كاتێك له بینایه‌كی نیوه كاره له تاران كار ده‌كه‌ن، تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و بیناكه ئه‌ته‌قێته‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه كرێكارن به سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن. جێگای ئاماژه‌یه به پێی ئاماره فرهمییهكان، له ئێران ساڵانه لانیكه‌م ٦٥٠ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن.