ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ و سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و شنۆ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی كرێكاری به‌ ناوه‌كانیكه‌ماڵ ئاخره‌تیوجه‌لیل محه‌ممه‌دی، به‌ توندوتیژی و بێڕێزیه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێك به‌ ناویجه‌لال بایزیدیتاه‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خه‌ڵكی شاری شنۆ و دانیشتووی پیرانشار، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ نیگه‌رانیدان. شایانی باسه مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵدا، لانیكه‌م ١٠٨ هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه‌ هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net