8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی “مه‌نووچهر فه‌لاح” به‌ندكراوی سیاسی، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه ڕاگه‌یندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له لایه‌ن لقی ٣ی دادگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئئیسلامی” و “ته‌بلیغی دژ به نیزام“، حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی زیندان، ئه‌و به‌ندكراوه ئازاد نه‌كرا و ئێستا به تۆمه‌تی “موحاربه” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.