7
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران مامۆستای قوتابخانه و فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رده‌م خێوه‌تی مامۆستایانی مانگرتوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه كۆمه‌ڵێك مامۆستای قوتابخانه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری سلێمانی مانیان گرتووه و داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن. مامۆستایانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.