كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی، موخابرات، ته‌ئمین ئیجتیماعی و پزشكی كرماشان، له‌ به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی، نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازیان به‌ هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمیئازادی بۆ كرێكران و موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net