ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و حه‌ڵه‌بجه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی سلێمانی ماوه‌ی ٨ ڕۆژه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مانیان گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له مانگرتووانی نێو خێوه‌ته‌كه ناجێگیره. هه‌ر چه‌ند له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، چالاكانی سیاسی و سینفی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام سه‌ردانی مانگرتووانیان كردووه، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان هه‌ڵ نه‌گرتووه. مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رای هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی مووچه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.