7
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی به ناو ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سووریه و چه‌كدارانی عه‌مشاتی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، ٤٠ شارومه‌ندی كوردیان له شاری حه‌له‌بی سووریه ڕفاند.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه و گرووپه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌ورووبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب چه‌ندین بازگه‌ی پشگنینیان داناوه و ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن. ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پلاكی عه‌فرین یان گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌یان پپێ بووه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕاگیراوه و ٤٠ شارومه‌ندی كورد له‌وانه ژن، به‌ساڵاچوو و منداڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.