ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و سه‌ڵماس به ناوه‌كانی سه‌یوان مه‌ڵایی و یاوه‌ر حه‌میدزاده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
سه‌یوان مه‌ڵایی، چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سنه پێشتریش چه‌ند جار بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ جارێكی تر به بیانووی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یاوه‌ر(زۆبه‌ید) حه‌میدزاده، شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌ڵماس، به هۆكارێكی نادرا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كراوه و پاش لێپرسینه‌وه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایل و پاسپۆرته‌كه‌ی دا گرتووه.