6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، ژینگه‌دۆستانی شاری پاوه له ئاست فڕێدانی زبل و پاشماوه له سرووشتی ئه‌و شارستانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له سرووشتی ناوچه‌كانی شوانكاره و قوڕی قه‌ڵا فڕێ دراوه و دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێنی به ژینگه‌ی ئه‌و شارستانه به‌خشیوه. ژینگه‌دۆستانی پاوه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن كاتێك بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ئه‌و شارستانه ده‌كه‌ن زبڵ و پاشماوه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه‌وه و له داوێنی سرووشت دا به‌جێی نه‌هێڵن.