17
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، چوار ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری شنۆ به ناوه‌كانی موراد عه‌بدۆڵڵا عومه‌ری، نوره‌دین مه‌لاعه‌لیزاده، ته‌وفێق ئه‌مینی و محه‌ممه‌د بێهرووزی به وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیاردی له زیندان ئازاد كران.
چل ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و چوار هاووڵاتیه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو. به‌دوای ئه‌و ٣٠ ڕۆژه، موراد عه‌بدۆڵڵا عومه‌ری، نوره‌دین مه‌لاعه‌لیزاده، ته‌وفێق ئه‌مینی و محه‌ممه‌د بێهرووزی ڕه‌وانه‌ی زیندانی شنۆ كران و پاش ده ڕۆژ به‌ندكران، هه‌ر یه‌كه‌و به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیاردی ئازاد كران.