12
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، ئۆتوبووسی هه‌ڵگری یاریزانانی كچی یانه‌ی واترپۆلۆی ورمێ له جاده‌ی ومرێ بۆ ئیسفه‌هان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ی واترپۆلۆی ورمێ ته‌مه‌نیان ژێر ل٢٠ ساڵ بووه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئه‌و ڕووداوه ڕووی داوه. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی كچ له پارێزگای كرمان به‌هۆی خراپی ڕێكه‌وبان و نزمی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٧ی دیكه بریندار بوون.