15
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كۆمۆنیست و سۆسیالیستی گیلان و تاران له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی حه‌ماسه‌ی سیاهكه‌ل كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چریكه فه‌داییه‌كانی خه‌ڵق له ١٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٤٩، كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست و سۆسیالیستی گیلان و تاران وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، وتنه‌وه‌ی دروشم و گۆڵبارانكردنی مه‌زاره‌كان ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا گرت و په‌یمانیان ڵه‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.