به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به سه‌ر یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان” ئازادی“دا حوكمی سێداره سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ و ١٠ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك به ناوی “پژمان سوڵتانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“ی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ڕزگار به‌یگزاده بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و “عه‌لی قاسمی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “قاچاخی ئێستارلینك بۆ ئێران“، سه‌رجه‌م حوكمی ١٥ ساڵ و ١٠ ڕۆژ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هاوكات یه‌كێك له یه‌ندكراوانی هه‌مان دۆسیه به ناوی “كاوه ساڵحی“، كه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بێ‌تاوان ناسرا و ئازاد كرا.