16
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان، به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر به ڕێكه‌وتن.
مامۆستایانی ناڕازی له پارێزگای سلێمانی كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٢ ڕۆژه مانیان گرتووه، بۆ وه‌دیهێنانی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی نیشان دان دژ به نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن، كه خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران بریندار بوون