ئیمرۆ یکشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان هاورێ ئه‌حمه‌د فیروزی خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست و تێکۆشه‌رو دڵسۆزی کۆمه‌ڵه ، به هۆی نه‌خۆشی دڵ و له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
هاورێ ئه‌حمه‌د کرێکارێکی زه‌حمه‌تکێش و وشیار و هه‌ڵسوراوێکی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمۆنیستی ئێران بوو که سالی ١٣٦٦ی هه‌تاوی هه‌ر به‌و هۆکاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت و ماوه‌ی دو سال و شه‌ش مانگ له زیندان راده‌گیرێت. له ماوه‌ی زیندانی بوونیدا وێرای ئه‌شکه‌نجه و ئازاری زۆری له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، به‌ڵام هیچ کات ته‌سلیم نه‌بوو و نه‌یانتوانی وره و ئیراده‌ی بۆ خه‌بات له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی بروخێنن و تا دواساته‌کانی ژیانی وه‌فادار به رێگا و باوه‌ره‌کانی مایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش کاک ئه‌حمه‌دی کردبووه خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و که‌ڵاته‌رزان و به تایبه‌ت ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ. به داخه‌وه هاورێ ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی ٥٥ سالی و به هۆکاری نه‌خۆشی دڵ، له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد و درێژه‌ی خه‌بات تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانی بۆ هاورێیانی به جێ هێشت. ته‌رمی کاک ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست رۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ له ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌که و به تایبه‌ت هاورێیان و بنه‌ماله‌که‌ی ئه‌سپه‌رده کرا. ئێمه له لایه‌ن هاورێیانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کمونیستی ئێران پڕ به دڵ پرسه و سهرهخؤشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ژاوه‌رۆ وکهڵاتهرزان و ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به تایبه‌ت هاورێیان و بنه‌ماله‌ی ئازیزی هاورێ ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه تا دوا هه‌ناسه درێژه‌پێده‌ری رێبازی پر له شانازی کاک ئه‌حمه‌د و هه‌موو گیانبه‌ختکردووانمان بین.