36
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له شاری سمنان له لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌یه‌وه و هه‌روه‌ها ژنێكی دیكه له شاری “نیكشه‌هر” سه‌ر به سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن براكه‌یه كوژرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له شاری سمنان،به هۆی كێشه‌ی خێزانی له لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌یوه كوژراوه. زڕدایكه‌كه كه ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه خۆی كچێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵی هه‌یه و دانی به كوشتنی كچه‌كه‌دا ناوه. هه‌روه‌ها ژنێكی دیكه به ناوی “نادیا به‌لووچی” له شاری “نیكشه‌هر“، له لایه‌ن براكه‌یه به هۆی كێشه‌ی خێزانی به گولله له لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژراوه.