ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندای ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان له باكووری كوردستان، دژ به دانانی قه‌یم و سه‌پاندنی حوكمی زیندانی به سه‌ر “عه‌بدوڵڵا زیدان” هاوسه‌رۆكی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌و شاره، له به‌رده‌م شاره‌وانی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
پاش سه‌پاندنی حوكمی٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان به سه‌ر “عه‌بدوڵڵا زیدان” به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی ناڕازی له‌م بڕیاره‌ی دیوانی باڵای توركیا، سه‌ره‌ڕای خراپی كه‌ش و هه‌وا، له به‌رده‌م شاره‌وانی شاری وان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. لاوانی به‌شداربووی خۆپێشاندانه‌كه به وتنه‌وه درووشمی “بژی به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی كورد” و “به به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌بات دژ به زوڵم سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین“، سووربوونی خۆیان له سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نیشان دا و خوازیاری لابردنی قه‌یم له سه‌ر شاره‌وانییه‌كانیان بوون.