به پێی هه‌واڵه‌كان، ٣٠ ڕێكخراوه‌ی پارێزوانی مافی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقا، سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر چالاكوانانی كورد و به تایبه‌ت په‌خشان عه‌زیزی و ورشه مورادیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره له ئێران بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه كردن به بێ‌تاوان بوونی “په‌خشان عه‌زیزی” و “وریشه موردای” به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم بو ئێعدام، حوكمی لو سێداره‌دانی به‌ندكراوانی وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی دژ مرۆییانه و به پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستنیشان كرد. ڕێكخراوه‌كانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه كه كۆماری ئیسلامی حوكمی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان وه‌كوو ئامرازێك بۆ بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كار دێنێت. له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه كه حوكمی ئێعدامی “موجاهد كور كور“، مێهدی حه‌سه‌نی” و “بێهروز ئێحسانی“، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا پێداچوونه‌وه له سه‌ر دۆسیه‌كانیان بكات.