به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاره جۆراجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌یان كێشه‌ی بۆ كاسبكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی درووست كردووه و خه‌ڵك داوای كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و زۆڵم و زۆره‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی كاره‌بای گه‌ڕه‌كه په‌راوێزنشینه‌كان و گونده‌كان زۆرتر له ناوچه‌كانی دیكه ده‌بڕێت و بایه‌خ به كێشه و گرفتی خه‌ڵك نادات. هاووڵاتییه‌ك له پیرانشاره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه دوو شه‌و و دوو ڕۆژه گونده‌كه‌یان كاره‌بای نییه و چه‌ند جار په‌یوه‌ندیان به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه گرتووه، به‌ڵام و‌ڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردووش خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژ به ناكارامه‌یی حكووومه‌ت دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان به‌رز كردبوو.