به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نانه‌واخانه له شاری سنه، سلێمانی و هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێك دا به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، پیرۆزباییان له هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمۆنیستی ئێران كرد.
كرێكاران له په‌یامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: كۆمه‌ڵه هه‌موو كات پاڵپشت و هێزی به‌رگری له مافی كرێكاران بووه و به‌رده‌وام پشتیوانی له ئامانجه كرێكارییه‌كان كردووه. كۆمه‌ڵه هه‌میشه كێشه و گرفتی كرێكارانی باس كردووه و له ڕێگه‌ی میدیای خۆیه‌وه چالاكییه‌كانیانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه. له ساڵانی ڕابردووش دا وێڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، درێژه‌ی به خه‌بات داوه. كرێكاران له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كردووه و پشتیوانی خۆیان له‌و حیزبه شۆڕشگێڕه دووپات كردووه‌ته‌وه. بژی سۆسیالیزم. بژی كۆمه‌ڵه.