15
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به زیندانیكردنی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك و دانانی قه‌یووم له جێگه‌یان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئاكدنیز، وان و دیاربه‌كر دژ به سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، زیندانیكردنی عه‌بدۆڵڵا زیدان و ئه‌ندامانی شۆرای گه‌ورشاری وانیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. چالاكانی سیاسی به‌شدار له‌و چالاكییانه ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به گوشار و كرده‌وه‌ی نایاسایی ده‌یه‌وێت گه‌لێك سه‌ركوت بكات، به‌ڵام سه‌ر ناكه‌وێت و هه‌وڵه‌كانیان شكست دێنێت.