كۆبوونه‌وه‌ی كاسبكارانی شارۆچكه‌ی چواردانگه‌ له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كاسبكارانی شارۆچكه‌ی چواردانگه‌ی تاران دژ به‌ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خاوه‌ن كارگه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ شارۆچكه‌ی چواردانگه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕایانگه‌یاند: كاتێك به‌رق نییه‌، كار نییه‌، كار كه‌ نه‌بێت، نان نییه‌ و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و كاسبكاران نادات. ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ ساعه‌ته‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net