16
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێك له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به ناوی به‌هرام ده‌رویشی، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران،، به‌هرام ده‌رویشی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی دزی ده‌ستبه‌سه‌ر و به هۆی نه‌بوونی توانای ماڵی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی خاوه‌ن ماڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه له زیندان دا تووشی نه‌خۆشی بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ڕه‌شت له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و ڕۆژی دووشه‌ممه گیانی به‌خت كردووه.