پارێزەرانیشەریفەمحەممەدی،چالاکیکرێکاریوئەندامیپێشوویکۆمیتەیهەماهەنگیبۆپێکهێنانیڕێکخراوەکرێکارییەکان،ڕایانگەیاندکەلقیدوویدادگایئینقلابیڕەشتسەرلەنوێسزایلەسێدارەدانیبۆناوبراودەرکردووە. ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بەناو دادگای باڵای ڕێژیم سزای لەسێدارەدانی ناوبراوی هەڵوەشاندبۆوە. شەریفە محەممەدی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گرتنگە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ ئەشکەنجە و ئازار بەرەوڕوو بووەوە. مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی “بەغی” چالاکی چەکداری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
دەرکردنی سەرلەنوێی سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەممەدی و پێشتریش پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و هەروەها دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشه مورادی لە کوردستان، لە بارودۆخێکدایە کە ڕێژیمی ئیسلامی لە ئاستی ناوخۆ، لە هەموو بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا گەیشتووەتە بنبەست و لە ناوچەکەدا لەگەڵ کۆمەڵێک شکستی قەرەبوو نەکراوە بەرەوڕوو بووەتەوە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا بە تەواوی پەراوێز کەوتووە. چڕبوونەوەی گوشارەکان لەسەر کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ هەڵسووڕاوانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێکە لە پڕۆژەیەکی سەرکوتگەرانە کە بە مەبەستی پاراستن و مانەوەی ئەم دەسەڵاتە جینایەتکارە لە بەرامبەر شەپۆلی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، بەپێی پلان جێبەجێ دەکرێت. بەتایبەتلەکوردستانکەدژایەتیلەگەڵنیزامیئیسلامی،ڕەهەندێکیکۆمەڵایەتیوجەماوەرییبەپانتاییهەمووکۆمەڵگاگرتووەتەوە،ڕێژیمیناچارکردووەکەبەبەکارهێنانیبەربڵاوترینشێوازەکانیسەرکوت،لەوانەدەرکردنوجێبەجێکردنیحوکمیلەسێدارەدانبۆچالاکانیسیاسیومەدەنیبزووتنەوەکۆمەڵایەتییەکان،بەخەیاڵیخاویخۆی،
ڕێگری بکات لە خەبات و ناڕەزایەتی مافخوازانەی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان. ئەوە لە کاتێکدایە کە خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازان بە پانتایی هەموو جوگرافیای ئێران بەشێوەیەکی بێ وێنە لێک هەڵپێکراوە و سەرکوتی هەر بەشێک لەو خەبات و ناڕەزایەتییە، بە کردەوە دەبێتە هۆی پەرەسەندن، بەهێزتربوون و لێکنزیکبوونەوەی هەرچی زیاتر و خێراتری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی ژنان، بزووتنەوەی خوێندکاری، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بزووتنەوەی خانەنشینان و هتد.
لەم هەلومەرجەدا، خستنەگەڕی هەر هەوڵێک بە مەبەستی ئیدانە کردن و ڕێگریکردن لە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان لەدژی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، هەروەها پشتیوانی کردن لە کەمپەینی سێشەممەکانی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان” لە دەیان زیندانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، ئەرکێکی ئینسانی و پێویستییەکی خەباتکارانەیە کە گرتنەبەری ڕێوشوێن و هەوڵی کرداریی بەپەلە و هەنووکەیی دەخوازێت.
کەریم ئەمانی