17
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كانی دینار بۆ جارێكی دیكه به بۆنه‌ی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه چالاكییان ئه‌نجام دا.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كانی دینار به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له سه‌ر دیواری گهڕهكانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، ڕێزیان له یادی كاك محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی كۆمه‌ڵه گرتووه و به‌ڵێنیان داوه درێژه به خه‌بات بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر بده‌ن.