گه‌نجانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی گوندی میانه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه كرد و ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆزبایی كرد.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، ڕۆژی كۆمه‌ڵه له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ندكراوانی سیاسی، پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پیرۆزبایی ده‌كه‌ین. هیوادارین ساڵی داهاتوو، ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له كوردستانی ئازاد دا جیژن بگرین. ئێمه كچان و كوڕانی گوندی میانه بۆ جارێكی دیكه په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه به ڕێگا و ڕێبازی هه‌موو گیانبه‌ختكردووان بده‌ین.