ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی ئه‌فشین عه‌لیزاده خه‌ڵكی گوندی هه‌ركیانی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس و ئومید فه‌قێه حسێن زاده خه‌ڵكی گوندی قوم قه‌ڵای مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌فشین عه‌لیزاده له شاری ورمێ و وێڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مۆبایل و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و هاووڵاتیه، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری مهاباد ئومید فه‌قێه حسێن زاده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ست دا نییه.