به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی هه‌میشه زیندوو په‌یمان منبه‌ری، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی په‌یمان منبه‌ری به ناوه‌كانی ئاره‌زوو و ئه‌فشین منبه‌ری، خۆشك و برای په‌یمان، ڕه‌حیم منبه‌ری، سه‌باح منبه‌ری و كه‌ریم مورادی، زاوا و خزمی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرت و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان دا گیراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه دادخوازه ساز كردووه و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن.