به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی شاری سنه له كرده‌وه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ دا چوون به پێشوازی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه و وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سوور له چیای ئاویه‌ر، ئاسمانی شاره‌كه‌یان به ئاگر ڕووناك كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گه‌نجانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سنه به یاری ئاگرین ئاسمانی شارۆچكه‌ی سپا، شارۆچكه‌ی ئه‌حمه‌دی، شارۆچكه‌ی نه‌خشین و كۆچكه‌ڕه‌شیان ڕووناك كرده‌وه و دژ به كۆماری په‌ت و سێداره دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. گه‌نجانی شاری سنه له چه‌ند په‌یام دا بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه به خه‌بات بده‌ن. له چالاكییه‌كی دیكه‌دا، ژماره‌یه‌ك هۆگری كۆمه‌ڵه ئاڵای سووریا‌ن له سه‌ر چیای ئاویه‌ر دا به‌رز كردو‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان نوێ كردووه‌ته‌وه.