شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێهده‌شت وێڕای هه‌بوونی سه‌دان هێزی سه‌ركوتگه‌ر له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره بۆ پێنجه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له ناڕازیانی شاری دێهده‌شت له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له گیانبه‌ختكردنی خۆپێشانده‌رێك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ن كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. شه‌وی ڕابردوو هه‌روه‌ها شارومه‌ندێكی دیكه به ناوی حسێن پهریسانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شه‌ڕ هاتوون.