5
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی یاسووج و مه‌شهه‌د بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی دێهده‌شت، دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به درووشمی شۆڕشگێڕانه ڕازانه‌وه.
لاوان و ژنانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی یاسووج و مه‌شهه‌د، بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له دێهده‌شت، به نووسینی درووشمی “دێهده‌شت به ته‌نیا نییه” له سه‌ر دیواره‌كان ڕایانگه‌یاند كه پێویسته خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له هه‌موو ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی خۆیان ڕاپه‌ڕن و بڵێسه‌ی ئاگری شۆڕش گه‌ش بكه‌ن.