ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “زانیار ئه‌بووبه‌كری“، به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، ساڵیادی له دایكبوونیان پیرۆز كرد و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی شۆڕشی ئازادی له كوردستان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له سه‌ر گڵكۆكه‌ی، ڕایانگه‌یاند كه وه‌كوو بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌بووبه‌كری“، جارێكی دیكه دژ به ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی كۆماری ئیسلامی ڕاده‌وه‌ستن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هه‌تا وه‌دیهاتنی ئازادی و ڕزگاری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌بووبه‌كری” جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامی كرده‌وه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان به ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی ئازادیخواز ده‌ستنیشان كرد.