9
به پێی ئه‌و وێنانه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه ڕێوه‌ڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ساڵیادی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چووه.
له چالاكییهکهدا، له سه‌ر سێ شاخی ده‌روبه‌ری ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به داگیرسانی ئاگر و هه‌روه‌ها یاری ئاگرین، ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان به بۆنه‌ی ساڵیادی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له كوردستان ڕوناك كرده‌وه و په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی سته‌ملێكراو كرد.