به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر، شاری سنه و ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌یگی سه‌قز له چه‌ند چالاكی جیاجیادا ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له گوندی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر ئاڵای سووریا‌ن له به‌زراییه‌كانی ئه‌و ئاواییه به‌رز كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه نوێ كردووه‌ته‌وه. له سه‌ر چیای ئاویه‌ری سنه، دۆستانی كۆمه‌ڵه به دانانی وێنه‌ی هه‌میشه زیندوو ڕامین فاتحی و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆزبایی كردووه. له ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌یگی سه‌قز دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه به هه‌ڵدانی جامانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه، ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرتووه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی پیرۆزیان بن.