به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی دیوانده‌ره له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو هۆگرانی ئه‌و حیزبه پیرۆزبایی كرد.
گه‌نجانی ئازادیخوازی دیوانده‌ره له په‌یامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به چالاكییه نهێنی و ئاشكراكانی كۆمه‌ڵه، ده‌ور و نه‌خشی ئه‌و حیزبه‌یان له هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا خسته به‌رچاو و سۆسیالیزمیان تاكه ڕێگای ڕزگاری گه‌لی كورد له چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌ری زانی. شۆڕشگێڕان له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووان، به‌ندكراوانی سیاسی، پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پیرۆزبایی كرد.