13
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای هه‌نگی مه‌رزی له سنووری چه‌مپاراوی بانه و به‌وهۆیه‌وه پاسدارێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌نگی مه‌رزی، تێمێكی دیده‌بانی له گرووهانی چه‌مپاراوی بانه، له كاتی چاودێری ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی گرووپێكی چه‌كدار و ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا پاسدارێك كوژراوه و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی سپای پاسداران بریندار بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.