شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری وان له باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان هاوسه‌رۆكی شاروانی وان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و گه‌وره‌شاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كرد. زیندانیكردنی عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێنا و خه‌ڵكی شاره‌كانی وان، ئامه‌د، شڕنا‌خ، ڕه‌حا و مێرسین چه‌ند جار خۆپێشاندانیان كرد. شه‌وی ڕابردوو شۆڕشگێڕانی شاری وان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به سه‌ركوتگه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ده‌ربڕی.