17
به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ٥٠ قوتابی كچ له مه‌دره‌سه‌ی په‌روین ئێعتسامی ژماره ٢ له شارستانی شاهیندژ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاهیندژ و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ی په‌روین ئێعتسامی ٢، گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له ماتۆڕخانه‌وه بۆ نێو ژووره‌كانی خوێندن دزه‌ی كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٥٠ قوتابی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.