ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژه ئه‌مجه‌د گریاخێز، چالاكی كرێكاری شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، ئه‌مجه‌د گریاخێز هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌عیم دووستی، ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام، به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نه‌بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌مجه‌د بكه‌ن چوونكه نه‌خۆشه و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه.