به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی زیندانی ئه‌سه‌دئاباد له گوندی “مۆباره‌كه” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، به ئه‌نقه‌ست له به‌ندیخانه‌كه‌دا “مادده‌ی هۆشبه‌ر” بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
زیندانی ئه‌سه‌دئابادی مۆباره‌كه، یه‌كێك له به‌ندیخانه تایبه‌ته‌كان به كه‌سانی تۆمه‌تباری “مادده هۆشبه‌ره‌كان“ه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ژماره‌ی به‌ندكراوان له‌م زیندانه ٤ هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان لانیكه‌م ٧ هه‌رزار كه‌س له‌م به‌ندیخانه‌دا ڕائه‌گیرێت. به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له به‌ندكراوانی ئازاد كرا‌و یان بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان بڵاو کەاوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی زیندان ده‌ستیان له كڕین و فرۆشتنی “مادده هۆشبه‌ره‌كان” له به‌ندیخانه‌دا هه‌یه و نرخی زۆر له خواره‌وه‌یه. ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسان بووه به هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی “تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان” به مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌ره‌ڕای ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسان له‌و زیندانه‌دا كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات و ئازادانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن.