13
ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارێك له شاری قوروه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش له شاری ته‌ورێز به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناوی “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، به هۆی كێشه‌ی فه‌ننی مه‌كینه‌ی شكاندنی به‌رد و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له شاری ته‌ورێز به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوو و به سه‌ختی بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئه‌منیه‌تی كرێكاران گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.