ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، شۆفیرانی تاكسی وه‌ن له مه‌شهه‌د دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری ئه‌و شاره ، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و تاكسیانه كه ئێستا بۆ هاتووچوو له مه‌شهه‌د سوودی لێ وه‌رئه‌گرن، کۆن و خراپ بوون و چیتر که‌ڵکی ناو ترافیکیان نه‌ماووه، به‌ڵام شاره‌داری مه‌شهه‌د سه‌ره‌ڕای بوونی تاكسی نوێ، ڕاده‌ستی شۆفیرانی ناكات. جێگای ئاماژه‌یه شۆفیرانی تاكسی وه‌ن له مه‌شهه‌د، دژ به خراپی دۆخی سیسته‌می گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری، چه‌ند مانگ به به‌رده‌وامی كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و به ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان په ئه‌درێت.