17
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فرێكۆ له سیرجان، له‌به‌ر پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٦ مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكاران خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بیانووی كه‌مبوونی داهات ده‌ستیپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی كرێكرانی ناڕازی بۆ ماوه‌ی چه‌ن مانگی به‌رده‌وام، هێشتا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه و كه‌وتنه‌ته په‌راوێزه‌وه.