7
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی “ئه‌فشین عه‌لیزاده” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ ماڵه‌كه‌ی و شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی ناوبراودا گیراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه، هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه.