19
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان، كانادا، هوله‌ند و فه‌ڕانسه دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیان له شاره‌كانی بڕلین و هامبوورگی ئاڵمان، ئامستردامی هوله‌ند، وهنكووڤیری كانادا و پاریس له فه‌ڕانسه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.