10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، جه‌واد سه‌واری برای هه‌میشه زیندوو فوئاد سه‌واری، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا” له دیوانده‌ره، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌واد سه‌واری پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه. ناوبراو مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی فوئاد سه‌واری، بۆ ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو كه ئه‌گه‌ر مه‌راسم بۆ براكه‌ی به‌ڕێوه ببات، ڕووبه‌ڕووی سزای قورس یان بێ سهروشوێنكرانی زۆره‌ملێ ده‌بێته‌وه.