12
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئاودانان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای دوورخرانه‌وه‌ی بۆ شاری فنووج بانگهێشت كرا.
ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ئیلام به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ و حه‌وت مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان، دوو ساڵ ته‌علیق له كار و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی فنووج له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان مه‌حكووم و پله‌ی خانه‌نشینی له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی دا كه‌م كراوه.